بومەلەرزە درەختێكی گەورەی كردووە بە دوو كەرتەوە

لێكەوتەكانی بومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا بەردەوامن، دیمەنێك كە بە سەیر ناودەبرێت، دەركەوتنی درەختێكی زەیتوونە كە بووە بە دوو كەرتی یەكسانەوە.

وەك لە وێنەكاندا دەبینرێت، درەختەكە بە شێوەی ستوونی لە ناوەڕاستەوە بووە بە دوو كەرتەوە و هۆكارەكەی درزبوونی زەوییە.

بەپێی ئەو زانیاری و وێنانەی بڵاوكراونەتەوە، درەختەكە تەمەنی 80 ساڵە و ئەو دوورییەی كەوتووەتە نێوان هەردوو لەتەكەیەوە 15 مەترە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێكی لێدانی بیر دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

كاروان گەزنەیی: بەناوی باجەوە سەرانە لە هاوڵاتییان و خاوەنكاران وەردەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share