بكوژی هاوڵاتییەكەی كەلار دەستگیركرا

بكوژی ئەو هاوڵاتییەی دوو رۆژ لەمەوبەر لە قەزای كەلار كوژرا، دەستگیركرا.

نەوزاد ئەحمەد لەدایکبووی ساڵی 1974 و دانیشتووی قەزای کەلار بوو، ئێوارەی رۆژی سێشەممەی رابردوو لە بەردەم شوێنكارەكەی خۆی لە ناوچەی پیشەسازیی كەلار تەرمەكەی بە كوژراوی دۆزرایەوە و شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەك لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی كوشتنی ئەو هاوڵاتییە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكراكرد و وتی، هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە لە نەتەوەی عەرەبن.

راشیگەیاند، “یەكێكیان تۆمەتبارە بە كوشتنی نەوزاد ئەحمەد و تۆمەتبارەكەی دیكەش هاوكاریی بكوژەكەی كردووە”.

بەپێی وتەی سەرچاوەكە، لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دەركەوتووە هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكە، ناكۆكیی نێوان هەردوولا بووە لەسەر كڕین و فرۆشتنی دەمانچە.

بابەتی پێشتر

چوار ژن بە تۆمەتی دزیکردن لەناو بازاڕدا دەستگیرکران

بابەتی دواتر

لێدوانی کومان دواى بردنەوەیان لە پاریس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share