کۆمسیۆن دەرگای داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەرگای داواکاری بۆ کارکردن لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێتەوە.

کۆمسیۆنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی سێشەممە، 2025/6/3ـەوە، بەستەری داواکاری لە ماڵپەڕ و سەرجەم پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای کۆمسیۆن بڵاودەکرێتەوە.

دەشڵێت، دەتوانن چاودێریی هەژمارە رەسمییەکانمان بکەن بۆ بینینی بەستەری داواکارییەکە لەکاتی بڵاوبوونەوەی.

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیارە رۆژی 2025/11/11، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پاڵپشتیی داراییەوە بەڵێن بە خوێندكاران دەدات

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەسەر دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو…
Total
0
Share