زیاد جەبار: دەمانەوێت یاسایەكی باش بۆ هەڵبژاردن ئامادەبكەین

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، “دەمانەوێت یاسایەكی باش بۆ هەڵبژاردن ئامادەبكەین بۆ ئەوەی كەموكورتییەكانی پێشوو چارەسەربكەین”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە شاری هەولێر، زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان و زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتییان خستەڕوو.

كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردن پرسی هەڵبژاردنی كوردستان، كۆمسیۆن، تۆماری دەنگدەران و دەنگی پێكهاتەكان بوو.

لە كۆنگرەكەدا زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكاندا وتووێژدەكەن بۆ ئەوەی لەبارەی پرسەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەوە بگەن بە رێككەوتن.

وتیشی، “دەمانەوێت یاسایەكی باش بۆ هەڵبژاردن ئامادەبكەین یاخود یاسای هەڵبژاردن بە باشی هەمواربكەینەوە بۆ ئەوەی كەموكورتییەكانی پێشوو چارەسەربكەین”.

لای خۆیەوە زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان جەختیكردەوە كە “لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن، لێكتێگەیشتنی زۆر باشمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هەیە و هاوڕاین لەسەر ئەوەی دەبێت رێز لە ئیرادەی پێكهاتەكان بگیرێت”.

راشیگەیاند، “لاریمان نییە لەسەر ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پشت بە دوایین تۆماری دەنگدەران ببەسترێت كە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێكرا و تێگەیشتنی هاوبەشیشمان هەیە بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی ئەو لەمپەرەی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن”.

لەبارەی كورسیی كۆتاكانەوە، زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دووپاتیكردەوە كە دەبێت گوێ لە بۆچوونی پێكهاتەكان بگیرێت و رێز لە ئیرادەیان بگیرێت و وتیشی، “دوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، دەبێت هەڵبژاردن بكرێت و بۆ ئەوەش لێكتێگەیشتنی باش دروستبووە”.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە و چوار یانەی دیکە دوای کوڕەکەی تورام کەوتوون

بابەتی دواتر

ئارمين ميناس توروسيان درامسژەنی باشووری کوردستان کۆچی دوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە.. پەرلەمان لەسەر دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌ و…
زیاتر ببینە

رۆژی چوارشەممە پشووە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share