پاریس یان بایرن.. مێژوو کامیان دەکات بە براوە؟

ئەمشەو چوارشەممە، یانەکانی بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان یاریی گەڕانەوەی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدەن.

بایرن لە یاریی چووندا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام براوەبووە، هەر ئەنجامێکی یەکسانبوون و بردنەوە دەیانگەیەنێت بە قۆناغی چارەکی کۆتایی، لە بەرامبەردا مێسی و هاوڕێکانی ئامانجیان تەنها بردنەوە دەبێت.

مێژوو لەگەڵ کامیانە؟

بایرن میونشن لە مێژوویدا (37) یاری بەرامبەر یانەکانی فەرەنسا کردووە، (21) بردنەوە و پێنج یەکسانبوون و(11) دۆڕاندنی تۆمارکردووە، (58) گۆڵیان تۆمارکردووە و (38) گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

زۆرترین ڕووبەرووبوونەوەکانی “باڤاری” بەرامبەر پاریس بووە (12 یاری)، پاشان لیۆن (9 یاری).

پاریس سان جێرمان (25) یاری بەرامبەر یانەکانی ئەڵمانیا کردووە، (14) بردنەوە و سێ یەکسانبوون و هەشت دۆڕاندنی تۆمارکردووە، (41) گۆڵیان تۆمارکردووە و (29) گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

چۆن بە ئۆتۆمبێلی خۆت گەشتی عەمرە دەكەیت؟

بابەتی دواتر

لە سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی کارمەندانی تەندروستی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕە لەسەر ئینزۆ فێرناندێز

یانەکانی ئەوروپا کێبڕکێ دەکەن لەسەر ئەوەى گرێبەست لەگەڵ ئینزۆ فێرناندێز ئیمزابکەن. ئینزۆ لەگەڵ بەنفیکا و ئەرجەنتین ئاستێکی بەرزی…
زیاتر ببینە

پاریس کۆتا یانەی مێسی نابێت

لیۆ مێسی هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی خێزانەکەی لە ئەمریکا دەستپێکردووە، ئەگەرێکی بەهێز لەئارادایە پەیوەندی بە یانەیەکی ئەو وڵاتەوە بکات.…
Total
0
Share