کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی دەستپێکرد

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر دەستیپێکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک لەمەوبەر شاندی پارتیی دیموکراتیی کوردستان گەیشتنە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر و کۆبوونەوەکەیان دەستیپێکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “شاندەکەی یەکێتی پێکهاتوون لە رزگار حاجی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆن و دوو ئەندامی دیکەی دەزگای هەڵبژاردن، شاندەکەی پارتیش پێکهاتوون لە رێبوار یەڵدا سەرۆکی دەزگای هەڵبژارد، زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆن و هاوار محەمەد بەرپرسی یاسایی دەزگای هەڵبژاردن”.

ئاشکراشیکرد، “کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووەمین کۆبوونەوەی هەردوولایە لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان”.

بابەتی پێشتر

ساڵانە زیاتر لە 10000 كەس بەهۆی تەمەڵییەوە دەمرن

بابەتی دواتر

دوو کەس دەستگیرکران کە دزییان له‌ چه‌ند دوكانێكی‌ مۆبایل‌ و ده‌رمانخانه‌ و ماركێتدا كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با: كه‌می پێدانی كاره‌با هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ نییه

وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆشداری له‌ ده‌ستكاریكردنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی دژ به‌ سه‌رپێچیكاران ده‌دات ده‌شڵێت، كه‌می…
Total
0
Share