ئەو وڵاتانەی کورتترین و درێژترین کاتی بەڕۆژووبوونیان هەیە لە رەمەزانی ئەمساڵدا

پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمساڵ مانگی رەمەزان لە رووی فەلەکییەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە 23ی ئازار دەستپێبکات و مانگەکە 29 ڕۆژ بێت، جەژنی رەمەزانیش رۆژی هەینی 21ی نیسان دەبێت.

کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، بەپێی شوێن  و هەڵکەوتەیان لەسەر گۆی زەوی، و بە تایبەتی بەپێی پانی و درێژی و شوێنی لەگەڵ هێڵی کەمەرەیی زەویدا.

پێشبینیش دەکرێت کە کۆمۆرۆس کەمترین کاتژمێری بەڕۆژووبوون بێت تۆماربکات، لەکاتێکدا جەزائیر و تونس درێژترین کاتژمێری بەڕۆژووبوونیان دەبێت.

ئەمانەی خوارەوە تێکڕای کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوونە لە هەر وڵاتێکدا:

کۆمۆرۆس: نزیکەی 12 کاتژمێر و 37 خولەک.

سۆماڵ: نزیکەی 13 کاتژمێر و 27 خولەک.

یەمەن: نزیکەی 14 کاتژمێر و 7 خولەک.

سودان: نزیکەی 14 کاتژمێر و 8 خولەک.

مۆریتانیا: نزیکەی 14 کاتژمێر و 15 خولەک.

قەتەر: نزیکەی 14 کاتژمێر و 15 خولەک.

سوریا: نزیکەی 14 کاتژمێر و 30 خولەک.

فەلەستین: نزیکەی 14 کاتژمێر و 30 خولەک.

ئەردەن: نزیکەی 14 کاتژمێر و 30 خولەک.

لوبنان: نزیکەی 14 کاتژمێر و 30 خولەک.

کوەیت: نزیکەی 14 کاتژمێر و 30 خولەک.

عومان: نزیکەی 14 کاتژمێر و 37 خولەک.

سعودیە: نزیکەی 14 کاتژمێر و 41 خولەک.

ئیمارات: نزیکەی 14 کاتژمێر و 41 خولەک.

بەحرەین: نزیکەی 14 کاتژمێر و 49 خولەک.

عێراق: نزیکەی 15 کاتژمێر

میسر: نزیکەی 15 کاتژمێر.

مەغریب: نزیکەی 15 کاتژمێر و 25 خولەک.

لیبیا: 15 کاتژمێر و 30 خولەک.

جەزائیر: 15 کاتژمێر و 45 خولەک.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لە رۆژی جیهانیی ژناندا پرۆژەیەکمان بۆ راهێنانی سەدان ژن پەسەندکردووە

بابەتی دواتر

لە دهۆک کرێکارێک لەسەر باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
Total
0
Share