كچێكی ملیۆنێر بەهۆی وەسێتنامەی باوكییەوە مایەپووچ بوو

كڵێر براون كچێكی ئوسترالییە و بەهۆی بەجێنەهێنانی وەسێتەكەی باوكییەوە، لە میراتە 12 ملیۆن دۆلارییەكەی بێبەش بوو.

كچەكە تەمەنی 26 ساڵە، باوكی دەیویست كارێكی بەردەوامی هەبێت و لەناو كۆمەڵگەدا كەسێكی چالاك بێت، بەڵام كڵێر نەیتوانی ئەوە بكات، چونكە خۆی نەیویستووە.

كڵێر پێیوایە بڕیارەكەی باوكی كە بەر لە مردنی دابووی، نادادپەروەرانەیە، وەك خۆی دەڵێت، “من نامەوێت ئەو كارانە بكەم، ناتوانم كارێكی بەردەوامم هەبێت، تەنانەت ناتوانم فێری شۆفێریكردن ببم، چونكە تەنگژەی جووڵەی زۆر و كەمیی سەرنجدانم هەیە”.

بەپێی میدیای ئوسترالیا، باوكی كڵێر كەسێكی چالاك بووە و لە بازرگانیدا كاریكردووە، هەفتانە 500 دۆلاری دەدا بە كچەكەی و لە یەكێك لە باشترین زانكۆكان دەیخوێند، وەسێتی كردبوو هەموو سامانەكەی كە 12 ملیۆن دۆلارە، بدرێت بە كچەكەی بەڵام بە دوو مەرج، كارێكی بەردەوام و هەمیشەیی بكات و كەسێكی كارا و چالاكی ناو كۆمەڵ بێت.

سەرەتای ئەمساڵ كریس (باوكی كڵێر) مرد، بەڵام بەهۆی بەجێنەهێنانی وەسێتەكەی، ئێستا كچەكەی مایەپووچە و وازی لە خوێندن هێناوە. هەموو داهاتەكەی ئەو پارە كەمەیە كە ڕێكخراوە خێراخوازییەكان و حكومەت وەك هاوكاری پێیدەدەن.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل بۆ 203ـیەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانی خاپووركرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان زیاد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share