قوباد تاڵەبانی: لە رۆژی جیهانیی ژناندا پرۆژەیەکمان بۆ راهێنانی سەدان ژن پەسەندکردووە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە رۆژی جیهانیی ژناندا سەرەڕای پیرۆزبایی رایگەیاند کە پرۆژەیەکیان پەسەندکردووە بۆ راهێنان و رەخساندنی هەلی کار بۆ سەدان ژن لە بازاڕی کار و بواری تەکنەلۆژیا بە تایبەتی.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند کە ئەمڕۆ بۆ ئەو رۆژێکی جیاوازبووە تەنها یادکردنەوە و پیرۆزبایی کردن و بۆنەیەک نەبوو بۆ پێداگری لەسەر یەکسانی و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان نەبووە لە ژنان وتی، “ئەمڕۆ دوو کۆبوونەوەم لەگەڵ ژمارەیەک لە ژنان و کچانی چالاک ئەنجامدا، سەرباری رێگری زۆر ئەو خانمانەی ئەمڕۆ کۆبوومەوە لەگەڵیاندا پێداگرن لەسەر سەرکەوتنیان”.

وتیشی، “ئێمە کۆمەڵگایەکمان دەوێت کە دادپەروەر و سەروەربێت ئەوەش بە بەرەوپێشچوون و پێشکەوتنی ژنانمان دەبێت، بیە هەموو پاڵپشتی و پشتگیرییەکیان بۆ دووپاتدەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەدا، “ئەمڕۆ بڕیارماندا لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەیەک کە بواری راهێنان و هەلی کار بۆ سەدان ژن و کچ دەڕەخسێنێت لە بازاڕی کار و بەتایبەتیش لە بواری تەکنەلۆژیادا”.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە بڕینی کارەبای ئەم شوێنانە دەدرێت

بابەتی دواتر

ئەو وڵاتانەی کورتترین و درێژترین کاتی بەڕۆژووبوونیان هەیە لە رەمەزانی ئەمساڵدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share