لە سنووری خورماتوو بۆمب تەقیوەتەوە و قوربانی هەیە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناحیەی ئامرلی لە باشووری قەزای خورماتوو بۆمب بە چەکدارانی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە.

مەهدی تەقی ئامرلی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران و یەكێك لە فەرماندەكانی حەشدی شەعبی لە سنوورەكە بە ئێستای راگەیاند، بۆمبێك لەسەر رێگەی گشتی بە ئۆتۆمبێلی چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە و تا ئێستا ئاماری وردی قوربانییەكان بەردەستنییە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەهۆی تەقینەوەكەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و دوو چەكداری تریان برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە گردبوونەوەیان ئەنجامدا. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هۆکارەکەی وشکبوونی بیری گەڕەکەکەیە”. دانیشتووانی…
Total
0
Share