پۆلیسی سلێمانی بە هاوکاری ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتباریان بە ژمارەیەک مۆر و کۆمەڵێک دەفتەری ئامادەکراوی رەگەزنامەی ساختەوە دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە زانیاری لەسەر دوو تۆمەتبار کۆکرایەوە کە کاری ساختەکاریی بەڵگەنامە و مۆر و دەفتەری رەگەزنامەی ساختە دروستدەکەن، لەچالاکییەکدا توانرا ھەردوو تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەکاریی بە هاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەتن و ئاسایشی سلێمانی دەستگیربکرێن”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک مۆر و رەگەزنامەی ساختەدا کە تۆمەتبارەکان بەنیازبوون بەڵگەنامەی پێ ساختە بکەن و لەفەرمانگەکاندا مامەڵەی پێوە بکەن”.
ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەکانی 289/298 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.