بڕیارە ئەمڕۆ ئانالێنا بێیەربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بگاتە بەغداد و دواتریش سەردانی هەرێم بکات.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە ئانالێنا بێیەربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەگاتە عێراق و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و بەرلین رەخساندنی دهرفهتی هاوبهش له سهرجهم بوارهكاندا به تایبهتیش له بواری وزه و وهبهرهێناندا بابەتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەبێت”.
بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بگاتە هەولێر و چەند کۆبوونەوەیەک سازبکات.