یەکێک لەو دورگانەی ترەمپ باجی بەسەردا سەپاندووە تەنها پەنگوینی لێدەژی

بڕیاری زیادکردنی باج بەسەر 180 وڵاتی جیهاندا جێبەجێکرا و یەکێک لەو شوێنانەش دورگەیەکە کە تەنها ئاژەڵی پەنگوینی لێدەژی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بە بڕیارێک باجی لەسەر چەندین وڵاتی جیهان و ناوچەکەدا بە رێژەی جۆراوجۆر زیادکرد، چەند دورگەیەکیش بەر بڕیارەکەی ترەمپ کەوتوون، لەکاتێکدا یەکێک لەو دورگانە تەنها پەنگوینی لێ دەژی.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو دورگانە بریتین لە دورگەی مەکدۆناڵدز و دورگەی هێرد کە چوار کیلۆمەتر لە ئوستراڵیاوە دوورن و هیچ مرۆڤێکیان لێ ناژی، بەڵکو تەنها شوێنی مانەوەی پەنگوینە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەر بڕیارەکەی ترەمپ کەوتوون و بڕی %10ی باج دەیانگرێتەوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بڕیارەکەی ترەمپ دەربارەی زیادکردنی رێژەی باجە بۆ ئەو وڵاتانەی کەرەستەی جۆراوجۆر هەناردەی ئەمریکا دەکەن و زیاتر لە 180 وڵات دەگرێتەوە، کە رێژەی باج لە هەندێکیاندا بەم جۆرەیە: عێراق %39 چین %34 سوریا %41 قەتەر، بەریتانیا، تورکیا، ئۆکرانیا، میسر و ئێران بەرێژەی %10.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی دارایی لەلایەن ترەمپەوە 14 ملیۆن بەتاڵە دورستدەبێت

ملیۆنان ئەمریکی مەترسیی لەدەستدانیان لەسەرە و بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی ئابوری لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.  ئەوەی دۆناڵد ترەمپی…
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share