چوار خوێندکار 20 مسقاڵ زێڕ دەدۆزنەوە و دەیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکەی

لە سنووری قەرەداغ چوار خوێندکار 20 مسقاڵ زێڕ یەکێک لەو خێزانانەی لە کاتی گەشت و سەیران لێیان بەجێماوە دەدۆزنەوە و دەیگەڕێننەوە بۆیان.

خوێندنگەی گەڕەزیلی بنەڕەتی لە سنووری قەرەداغ بڵاویکردەوە، “لە رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی گەشتیارانی شاری سلێمانی و ناوچەکانی کوردستان کە دێنە سنووری ناوچەی قەرەداغ بۆ گەشت و سەیران پاش ئەوەی خێزانێک لە رۆژەکەیدا گەشتی خۆیان دەکەن و پاشان بۆ ئێوارە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام لە بیری دەکەن بڕی 20 مسقاڵ زێڕ لە ناو جانتاکەیاندا دەبێت و لەگەڵ خۆڵ و پاشماوەکانی گەشتەکەیان لە بیریانکردقوە و فڕێی دەدەن لە شوێنی سەیران و گەشتەکەیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “چوار خوێندکاری خوێندنگەکەی ئێمە جانتاکە دەبیننەوە و راستەوخۆ لە ناو جانتاکەدا سیمکارتێکی تەلەفونی تێدا دەبێت و دەیکەنە مۆبایلەکەیانەوە بۆ ئەوەی یەکێک لە خاوەنی جانتاکە تەلەفۆنیان بۆ بکات بۆ ئەوەی بۆیان بگەڕێنەوە خۆشبەختانە خاوەنی زێڕ و جانتاکە تەلەفونیان بۆ دەکەن و ئەمانیش بە دڵخۆشی و ڕێزەوە بۆیان دەگەڕێنەوە بەبێ کەم و زیاد”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسی بوون ئاگاداردەکرێنەوە. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە…
Total
0
Share