بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد سەردانی فراکسیۆنی نەوەی نوێی کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد سەردانی فراکسیۆنی نەوەی نوێی کرد و سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنەکە پێشوازیی لێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی بۆ کارکردنی پێکەوەیی لە نێوان هەردوولادا کرایەوە.

سەرۆک بافڵ سوپاسی فراکسیۆنی نەوەی نوێی کرد بۆ هەماهەنگییان لەگەڵ یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە باسی لە رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ کرد و ڕایگەیاند، لە وادەیەکی نزیکدا بە ڕەسمی واژووی دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕۆژی جیهانیی هەڵمەتی خـ.ـوێنبەخشیندا کارمەندانی هێزەکانی کۆماندۆ بەشدارییان کرد

لە ڕۆژی جیهانیی هەڵمەتی خـ.ـوێنبەخشیندا، کارمەندانی هێزەکانی کۆماندۆ بەشدارییان کرد لەو هەڵمەتە وێنەکان: کۆسار پەیوەند – تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share