پەرلەمانتارێك: داهات هەیە و حكومەت مووچە دابەش ناكات

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەت داهاتی هەیە و دابەشكردنی مووچە دوادەخات و دەشڵێت، “ئەگەر حكومەت بیانووی نەبوونی داهاتی هەیە با پڕۆژەی بودجە بنێرێتە پەرلەمان و بۆ هەموو لایەكی روونبكاتەوە كە داهاتی هەرێم چەندە”.

باڵانبۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “هەرچەندە پێشتر راگەیەندرابوو كە هەموو 25ی مانگێك مووچە دابەشدەكرێت، بەڵام ئەو بەڵێنە نەبرایە سەر و پێویستبوو پەرلەمان بانگێشتی حكومەت لەسەر ئەو پرسە بكات، وتيشی، هۆكارێكی دابەشنەكردنی مووچە باڵادەستی حزبە لە حكومەتدا”.

بە بۆچوونی ئەو پەرلەمانتارە حكومەت داهاتی پێویستی لەبەردەستە و مووچە دابەشنەكات و دەشڵێت، “ئەگەر داهاتی پێویستی لەبەردەست نییە با پڕۆژەی بودجە بنێرێتە پەرلەمان و پەسەندبكرێت ئەو كات هاوڵاتییانیش زانیارییان لەسەر داهاتەكانی هەرێمی كوردستان و دۆخی دارایی دەبێت”.

بابەتی پێشتر

هێزەكانی پێشمەرگە دەستبەسەر كۆگایەكی تەقەمەنیدا دەگرن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕۆما لووتکەی هەفتەی (25)ی لە یوڤانتۆس بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێشەی ناوخۆیی، عێراق و غازی سروشتی
هێرشەكەی ئێران و بەستنەوەی بە ڕەهەندە ناوخۆیی و هەرێمییەكانەوە

هێرشە مووشەكییەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر هەولێر، خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت، لایەنە سیاسییەكان مەترسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكەن…
Total
0
Share