پۆلیسی سلێمانی: باندێكی دزیكردن دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی دزیكردن رایگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات بە هاوكاریی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات باندێكی چوار كەسی دەستگیركران.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بەشی نەهێشنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن نووسینگەی ڕۆژهەڵات بە هاوكاریی نووسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە باندێكی چوار كەسی دەستگیربكرێن.

تۆمەتباران:-

لەدایكبووی 1996

م،ن،ق – لە دایكبووی1998

ب،ح،ح – لە دایكبووی1997

أ،س،ز – لە دایكبووی1999

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دانیان ناوە بە زیاتر لە 20 تاوانی دزیكردن، وەك دزیكردن لە سوپەرماركێت و دەرمانخانەو دزینی ماتۆڕسكیل و پارچەی ئۆتۆمبێل، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارانیشدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك كەلوپەلی دزراودا، هەروەها دوو لە تۆمەتبارەكانیش بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.

بابەتی پێشتر

توركیا ئاو بۆ عێراق بەردەداتەوە

بابەتی دواتر

لێدوانێكی نوێ لە بومەلەرزەناسە هۆڵەندییەكەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share