ئەمڕۆ یادی راپەڕینی 1991ـە

ئەمڕۆ 5ی ئازاری 2023 یادی راپەڕینی کوردە دژی رژێمی بەعس، یەکەم پریشکی راپەڕین لە قەزای رانیەی ناوەندی ئیدارەی راپەڕینی ئێستاوە دەستیپێکرد.

راپەڕینی گەلی کوردی باشووری کوردستان دژی حوکمی رژێمی بەعس و زۆرداریی ئەو دەسەڵاتە لە ماوەی 16 رۆژدا لە 5ی ئازار تاوەکو 21ی ئازاری خایاند و لەو ماوەیەدا سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە کەرکوکیشەوە ئازادکرا.

کۆتا شوێنی رزگارکراو لە 21ی ئازار و هاوکاتی یەکەم  رۆژی نەورۆز لە شاری کەرکوک بوو.

راپەڕینی ئازاری 1991 بە پاڵپشتیی هێزی پێشمەرگە و خەڵکی شار و گوندەکانی کوردستان دەستیپێکرد و سەرجەم دامودەزگاکانی ناوچە کوردییەکان لەژێر دەستی حکومەتی بەعس دەرهێندران.

دوای 32 ساڵ لە رزگاکردنی شار و گوندەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستی رژێمی بەعس، تا ئێستا حکومەتی راسپاردە نەیتوانیوە کێشەی مووچەی فەرمانبەرەکانی و جێبەجێکردنی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە سەرەتایی و سەرەکییەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان چارەسەربکات.

دوای 32 ساڵ حکومەتی راسپاردە ناکۆکییەکان قوڵدەکاتەوە و پارێزگای سلێمانی و دایکی جێبەجێکردنی نەخشەی راپەڕین پەراوێز دەخات و لە مووچە و بودجە و پرۆژەکانی حکومەتی کوردی بێبەشی دەکات.

راپەڕین بۆ گەلی کورد ئاسۆی دەستپێکردنی ژیانێکی ئازادانە و هەنگاونان بەرەو گەیشتن بەو دەسەڵاتەی خەڵک خەونی پێوەدەبینی، بەڵام ئێستا هەر رۆژە و لە شارێکی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییان زوڵمیان لێدەکرێت و زیندانی دەکرێن و لەلایەن کەسانی سەر بە حزبی دەسەڵاتەوە لێیاندەدرێت و ناچار بە جێهێشتنی شوێن و شارەکانیان دەکرێن.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

بابەتی دواتر

ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەكانی شوبات بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە: پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە،  لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکە پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی…
Total
0
Share