دوو منداڵ لە ئەشكەنجەدان و دەستدرێژییەكانی باوكیان رزگاركران.
منداڵەكان لەلایەن باوكیانەوە ناچاركراون لە دیوانییە دەرۆزەكاری بكەن و رووبەڕووی توندوتیژی و ئەشكەنجەدان بوونەتەوە. وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، “سەرباری ئەوەی باوكەكە دوو منداڵەكەی ناچاركردووە دەرۆزەكەری بكەن، دەستدرێژیی سێكسیی كردووەتە سەریان”.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، پۆلیسی كۆمەڵگەیی دوو منداڵەكەی رزگاركردووە و لە رووی دەروونییەوە هاوكاریی دەكرێن و رێكاری یاساییش بەرامبەر بە باوكیان دەگیرێتەبەر.