فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە رایدەگەیەنێت، “پڕۆژەی خاوێنكردنەوە و فراوانكردنی كەندەكان، دروستكردنی پرد و ئاوەڕۆی سندووقی لە هەولێر بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی لافاو جێبەجێكراوە”.
بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،”پڕۆژەی خاوێنكردنەوە و فراوانكردنی كەندەكان، دروستكردنی پرد و ئاوەڕۆی سندووقی لە هەولێر بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی لافاو جێبەجێكراوە”.
ئاشكراشیكرد، ساڵی ڕابردوو، 18 پڕۆژە بە بڕی زیاتر لە 20 ملیار دینار، بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو، جێبەجێكران و كاركردن لە بەشێكیشیان بەردەوامە.