ڤێلاکەی جۆن کەنەدی بە نرخێکی بەرز دەفرۆشرێت

ماڵپەڕێک کە تایبەتە بە فرۆشتنی خانوو و ڤێلا گرانبەهاکان، ڤێلایەکی فەرەنسیی خستووەتەڕوو کە جۆن ئێف کەنەدی سەرۆکی کۆچکردووی ئەمریکا تێیدا نیشتەجێ بووە.

ماڵپەڕەکە رایگەیاندووە، ڤێلاکە دەکەوێتە نزیک شاری کان لە فەرەنسا، بە بڕی 33 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ فرۆشتن دانراوە.

ناوبراو بە “پەناگەیەکی ڕاستەقینەی ئارامی کە دڵفڕێن و ئاسودەبەخشە” ناوی بردووە، راستیی ئەوەش لەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە لەسەر ڤێلاکە بڵاوکراونەتەوە دیارە، چونکە دەکەوێتە سەر گردێکی دوور لە شارەکە، بە دارستانێک دەورە دراوە.

رۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی ڤێلاکەی بە “سەرنجڕاکێش” وەسف کردووە.

موڵکەکە ناوی “دۆمێین دی بیۆمۆنت”یە و لە ساڵی 1920 لەلایەن تەلارسازێکی بەناوبانگی فەرەنسی جاک کاولەوە دروستکراوە.

جۆن ئێف کەنەدی سەرۆکی کۆچکردووی ئەمریکا لە ساڵانی 1930دا پشووی هاوینەی لەگەڵ خێزانەکەی لەم ڤێلایە بەسەربردووە، کاتێک باوکی باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە بەریتانیا، بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل.

ڤێلاکە 15 ژووری تێدایە کە نۆ ژووری نوستن و هۆڵی پێشوازی و ژووری میوان و هۆڵی وەرزش و سێ چێشتخانە و هۆڵی سینەما و بە دوو باخچەی دەرەوە بەستراوەتەوە، هەروەها سویتێکی جیا بۆ کرێکاران و ژوورێکی جلشۆری تێدایە.

ڤێلاکە ڕووی لە مەلەوانگە و شوێنە سەوزەکان و شوێنی باڵندەکانە.

بابەتی پێشتر

مێسی چی دەکات؟

بابەتی دواتر

بنزیمە بۆ واى لێهاتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share