فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار بەرپرسی باڵای پێشووی عێراق دەرچوو یەکێکیان وەزیری داراییە

دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەی  بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی پێشوو دەرکرد کە یەکێکیان وەزیری دارایی پێشووە و سەرجەمیان تۆمەتبارکراون بە گەندەڵی.

بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی رایگەیاندووە، “دوای دەرکەوتنی بەڵگەی نوێ کە ئاماژەن بۆ تێوەگلانی ژمارەیەک کەسایەتیی دیکە لە حکومەتی پێشوو لە تاوانی دزینی بڕە پارەی ئەمیندارێتیی باج، فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەی بۆ چوار لە بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی پێشوو دەرکرا.

روونیشیکردوەتەوە، “فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەدژی هەریەک لە، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو رائید جوحی، سکرتێری تایبەتی سەرۆک وەزیران ئەحمەد نەجاتی و ڕاوێژکاری  سەرۆک وەزیران موشریق عەباس”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەو فەرمانانەی دەرکراون، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (316)ی یاسای سزادان، لە بەرامبەر تۆمەتی ئاسانکاری دەستبەسەرداگرتنی بڕە پارەکانی سکرتاریەتی باجدا هاتوون، ئاماژە بە دەرکردنی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی سامانەکانیان کراوە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (184/ا)ی یاساکە لە بنەماکانی دادگاییکردنی تاوانکاری”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ لە سلێمانی 139 منداڵ لەدایكبوون

بابەتی دواتر

بانكی نێودەوڵەتی: زیانەكانی سوریا لە بومەلەرزەكە بە 5 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە داواكارییەكی لە ئێران هەیە

باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق ئاشكرایدەكات، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان داوایكردووه‌، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، ئێران ئاسایشی عێراق بپارێزێت. ئیرەج…
Total
0
Share