لیژنەی پێشمەرگە: بە بیانووی قەیرانی داراییەوە مووچەی پێشمەرگە هاوتای ناوخۆ ناكرێت

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی حكومەت و لە پەرلەمانیش چەند جارێك بەدواداچوونمان بۆ مووچەی پێشمەرگە كردووە كە هاوتای هێزەكانی ناوخۆ بكرێت، بەڵام بە بیانووی دۆخی داراییەوە مووچەكەیان هاوتا ناكرێت.

عوسمان سێدەری ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك بە دواداچوونمان بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە كرد كە بە بەراورد بە هێزەكانی دیكە مووچەیان كەمە لەهەمانكاتدا ئەركیان قورسە و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتيش لەسەر ئەو بابەتە قسەمان كرد.

ئاشكراشیكرد، “تائێستا هەوڵەكانمان هیچ ئەنجامێكی نەبووە و حكومەت ئامادەنییە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە هاوتای هێزەكانی ناوخۆ بكات و بە بیانووی دۆخی داراییەوە بەرپرسانی حكومەت نایانەوێت مووچەی پێشمەرگە هاوتای هێزەكانی ناوخۆ بكەن”.

 

بابەتی پێشتر

كۆمەڵی دادگەری بڕیاری دوورخستنەوەی پەرلەمانتارەكەی هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

پێنج كەس بە تۆمەتی ساختەكاری و بازرگانیكردن بە چەكەوە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share