ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری دوورخستنەوەی عوسمان كانی كوردەیی هەڵوەشایەوە و لە ئەمڕۆوە ئەندامی كۆمەڵ و فراكسیۆنە.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری (م. عوسمان كانی كوردەیی) ئەندامی پەرلەمان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ڕیزەكانی كۆمەڵ دوورخرایەوە، بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەمڕۆوە مامۆستا عوسمان ئەندامی كۆمەڵ و فراكسیۆنەكەیەتی و پابەند دەبێت بە بڕیار و سیاسەتی كۆمەڵ و فراكسیۆنەكەی