(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید یاریکرد و بارسا کلاسیکۆی بردەوە

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ”، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له‌ یاریگای خۆیدا دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر بەرشلۆنە تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید‌ له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” ڕووبەرووی یانه‌ی بەرشلۆنە بووەوە، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بارسا لە خولەکی 26 بە هەڵە لەلایەن ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلییەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە توانی بە پێکهاتەیەکی نیمچە یەدەگەوە یاریی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلاییبکاتەوە، لە یاریی گەڕانەوەشدا لە یاریگای خۆیدا هەر ئەنجامێکی یەکسانبوون، یاخود بردنەوە دەیانگەیەنێت بە یاریی کۆتایی.

لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، سەرکەوتووی کلاسیکۆ بەرامبەر براوەی ئوساسۆنا و ئەتلەتیک بلباو یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوە بەراییەكانی راگەیاند

بابەتی دواتر

نەوت لە سەروو 84 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو چوارشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن.…
Total
0
Share