راگەیەندراوێک لە کەشناسییەوە لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “پێشبینى دەکرێت ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو بێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە کاتەکانى نیوڕۆدا لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە سەنتەرى شارى هەولیر بەڵام ناوچەکانى ترى هەرێم تەنها هەور و نیمچە هەور دەبێت”.

بابەتی پێشتر

بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بانكی ناوەندی بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

هەموو کەس بە خواردنی پاقلە تووشی کەمخوێنی دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share