بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بانكی ناوەندی بڕیارێكی نوێی دەركرد

بەمەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار، بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا فرۆشتنی دۆلار بە بڕی 200 هەزار دۆلار لە ماوەی هەفتەیەكدا زیادبكات.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق كە تێیدا هاتووە، بە مەبەستی سەقامگیركردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بڕیاردراوە پارەی نەختینەی هەفتانەی دۆلار زیادبكرێت بۆ كۆمپانیاكانی پلەی Aی ئاڵوگۆڕی دراو.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، بڕیاری زیادكردنی فرۆشتنی دۆلار لە 5ی ئازاری ئەمساڵەوە جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

سبەینێ پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێک لە کەشناسییەوە لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share