سبەینێ پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ هەینی پارەی بەشێک لە جوتیارانی ساڵی 2015 ی سنووری سلێمانی دابەشبکرێت.

سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین کە لە بەرواری  28ی 6 ی 2015 گەنمیان رادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەینێ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگروون، مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پێویستە ئەو جوتیارەی کە گەنمەکەی بە ناویەوە رادەست کراوە خۆی ئامادەبێت یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی بۆ کرابێتەوە، هەر جوتیارێک کۆچی دواییکردبێت پێویستە لەسەر وارسە شەرعییەکانی کە وەفاتنامە و قەسام شەرعی کۆچکردوییان پێبێت و سەرجەم وارسەکانی وەکالەتیان بۆ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی کردبێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، ” پێوستە کەسی ئامادەبوو بەڵگەی رادەستکردنی گەنم و پێناسی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆی بێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر لایەنێک دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیارینەکراوە و هەر لایەنێکی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان دەست بە…
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
Total
0
Share