بە بڕیاری وەزیری دارایی لە ڕۆژانی پشوودا بانكەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی كراوە دەبن بۆ دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە بڕیاری ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە ڕۆژانی پشوودا بانكەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی كراوە دەبن بۆ دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چەند ڕۆژێكە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاكانی هەرێم دەستیپێكردووە و وەزارەتی دارایی و ئابوریش بانكەكانی ڕاسپاردووە هەموو كارئاسانییەك بۆ دابەشكردنی ئەو پارەیە بكەن كە بڕەكەی 139 ملیار و 987 ملیۆن دینارە و تایبەتە بە شایستە داراییەكانی 2015 ـی گەنمی جوتیاران، بەمشێوەیە بەسەر جوتیاران پارێزگاكان دابەشدەكرێت:-
هەولێر 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینار، لە سلێمانی 44 ملیار و 129 ملیۆن و 404 هەزار دینار، لە دهۆكیش 34 ملیار و 987 ملیۆن و 911 هەزار دینار.