پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئەمرۆیدا پرۆژە یاسای كاری پەسەندكرد، لە دانیشتنەكەدا دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك پەرلەمانتاریش پەسەندكرا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی رێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره له ساڵی پێنجه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
یەكێك لە خاڵەكانی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بریتی‌بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای (كار لە هەرێمی كوردستان) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه مادده‌كانی و پێشنیارەكان خوێندرانەوە خرانە دەنگدانەوە و پەسەندكران.
دواتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆی پرۆژه یاساكه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه و به‌كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سەندكرا.
خاڵی كۆتایی دانیشتنەكە تایبه‌تبوو به ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌وت په‌رله‌مانتاری فراكسیۆن و كوتله جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان و پێكهاتبوون له په‌رله‌مانتاران (شێركۆ جەودەت، ئەبوبەكر عەبدوڵا، ئیسماعیل عەلی، سەرچنار ئەحمەد، هڵز ئەحمەد، عەلی حەمەساڵح و كازم فاروق).
له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سەندكران.
لە سەرەتای دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پێشنیارە یاسایەك كران لەوانە، (بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستانـ-عێراق، بەرەنگاربوونەوەی گزیی زانستی، ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەكان لە هەرێمی كوردستان، بەخاكسپاردنی شەهید، هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩ یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە).