ژنێک دەستگیرکرا کە بە ناوی بەتاڵکردنەوەی سحرەوە پارەی لە کەسێک سەندووە

هێزێكی پۆلیسی 104 لە هەرێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژنێکی راگەیاند کە به‌ ناوی‌ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی‌ سیحره‌وه‌ پاره‌ی‌ له‌ژنێك سه‌ندووه ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ رفاندنی‌ منداڵه‌كه‌ی‌‌ و بێهۆشكردنی‌ لێكردووه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژنێك به‌ ناوی‌ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی‌ سیحره‌وه‌ ده‌چێته‌ ماڵێكه‌وه‌ له ‌یه‌كێك له ‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌ و داوای‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له ‌خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ ده‌كات‌، كه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی‌ پێنه‌دا، ئه‌وا بێهۆشی‌ ده‌كات ‌و منداڵه‌كه‌ی‌‌ ده‌ڕفێنێت، دوای‌ پێدانی‌ پاره‌كه‌، جارێكی‌ دیكه ‌و دوای‌ چه‌ند رۆژێك ژنه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ داوای‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ تر ده‌كات، دواتر خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و سكاڵای‌ یاسایی تۆمار ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ ماڵه‌كه‌ و ڕێوشوێنی‌ پێویستیان گرته‌به‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار، سه‌رنجام توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “له ‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌شدا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار له‌خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی‌ سه‌ندبوو”.

ئاشکراشیکرد، “له ‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ك، پ، أ) له‌دایكبووی‌ 1977 بەبڕیاری دادوەر و به ‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له ‌یاسای‌ سزادان راگیراوه ‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

ژنێک هێندەی کێشی خۆی زێڕی بۆکرا بە دیاری

بابەتی دواتر

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ خوێندنى ماستەر ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share