سعودییە وەبەرهێنان لە بەڕیتانیا فراوانتر دەکات

وڵاتی سعودییە وەبەرهێنان لە بەڕیتانیا فراوانتردەکات، دوای ئەوەی بە بەهای دوو ملیار یۆرۆ پشک لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتەکە دەکڕێت.

بەپێی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان، وڵاتی سعودییە بەبەهای دوو ملیار یۆرۆ پشک لە فڕۆکەخانەی “هێسرۆ” لەشاری لەندەن دەکڕێت کە دەکاتە %15 کۆی سەرجەم پشکەکانی فڕۆکەخانەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، وڵاتی سعودییە ساڵانێکە وەبەرهێنان لە وڵاتە ئەوروپییەکان دەکات و بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان بەبەهای زیاتر لە 900 ملیار دۆلار وەربەرهێنانی لە ئەوروپادا کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەماس: قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لەگەڵ ئیسرائیل دوادەخەین

بزوتنەوەی حەماس رایدەگەیەنێت، قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لەگەڵ ئیسرائیل دوادەخەین و پێویستە ئیسرائیل پابەندی رێككەوتنەكان بێت. دوێنێ هەینی…
Total
0
Share