لە رووداوێکی هاتوچۆدا 46 کەس بوونە قوربانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 29 ی دیکەش برینداربوون.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو لە پارێزگای وادی جەدید لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێکدا روویداوە و لە ئەنجامدا لانی کەم 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 29 کەسیش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە.

ئاشکراشیانکرد، “لەدوای رووداوەکە 26 ئەمبۆلانس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و قوربانییەکانیان گواستووەتەوە”.

رووداوەکە لە کاتێکدا بووە پاسەکە 45 سەرنشینی هەڵگرتووە و بەرەو قاهیرەی پایتەخت بەڕێکەوتووە.

ساڵانە لە میسر ژمارەیەکی زۆر لە رووداوی هاتوچۆ روودەدەن، بەشێکیان بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و بەشێکیشیان بەهۆی خراپی رێگەوبانەکانەوە روودەدەن.

 

بابەتی پێشتر

تەنها بارسا نییە.. مێسی لەگەڵ سێ یانە لەسەرهێڵە

بابەتی دواتر

چی ڕوودەدات ئەگەر چێڵسی هەموو یارییەکانی بدۆڕێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share