بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە لەسەر رێگای كەلار-دەبەندیخان بەهۆی كاركردنەوە گۆڕینی ئاراستەی رێگاكە هەیە
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووەئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە لەسەر رێگای كەلار-دەبەندیخان بەهۆی كاركردنەوە گۆڕینی ئاراستەی رێگاكە هەیە و و دوای تێپەراندنی ناحیەی باوەنوور دەستپێدەكات بە نزیكەی یەك كلیۆمەتر.
هاتوچۆی گەرمیان داوا لە شۆفێران دەكات ئاگاداربن تاوەكو دووچاری رووداوی هاتوچۆ نەبن.