روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، رێنمایی ژمارە 20 پەیوەستە بەو فەرمنانبەرانەی گەڕاونەتەوە سەركار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان
لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین کردووە مافی گەڕانەوەیان بۆ کار نییە و ناتوانن بگەڕێنەوە سەر کار.

بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا واتە تەواوکردنی تەمەنی خانەنشینی یان خۆیان خانەنشین بوون یان بە هۆکاری تەندروستی، مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار نامێنێت، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، دەشڵێت، “گشتاندنی دارایی ژمارە 20 تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە گەڕاونەتەوە سەر کار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە، واتە گەڕانەوە بۆ سەر کار ناگرێتەوە.

دەشڵێت، بەپێی رێنماییەكە ئەو كەسانەی پێشتر گەڕاونەتەوە و خانەنشین بوونەتەوە سوودمەند دەبن لە پاداشتی خانەنشینی ساڵە زیادەکانی خزمەتکردنیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد میرانی: لەبەر میوانەکانمان ئامادەنیم نەشتەرگەری بکەم

رێكخەری مانگرتووان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی پێویستە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەبوونی میوانەكانەوە ئامادەنییە بەهیچ شێوەیەك نەشتەرگەری ئەنجامبدات.…
Total
0
Share