رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتار پەسەند دەکات.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە یەکی وەرزی بەهارەی خۆی سازبکات و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەر یەک لە پێشنیازە یاسای بەڕەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێم، پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی گزیی زانستی پێشنیازە یاسای ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەكان لە هەرێمی كوردستان، پێشنیازە بڕیاری تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید، پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێم”.
بڕیارە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای كار لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.
هاوکات لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دهنگدان لهسهر داواكاری دهستلهكاركێشانهوهی پەرلەمانتاران (شێركۆ جەودەت، ئەبوبەکر عەبدوڵا،ئیسماعیل عەلی، سەرچنار ئەحمەد، هلز ئەحمەد، عەلی حەمەساڵح، کازم فاروق) بەڕێوەدەچێت.