بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاندەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای مالاتیای لە رۆژهەڵاتی تورکیا هەژاند.

دەستەی كارەسات و بەهاناوەچوونی تورکیا بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 12:04 خولەکی ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆی تورکیا بومەلەرزەیەک لە پارێزگای مەلاتیای رۆژهەڵاتی وڵاتەکە روویداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “گوڕی بومەلەرزەکە 5.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە قوڵایی 6.69 کیلۆمەتر روویداوە”.

تا ئێستا میدیاکانی ئەو وڵاتە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بومەلەرزەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: عەلی لاریـ.ـجانی و فەرماندەی هێزەکانی بەسـ.ـیجمان کـ.ـوشت

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، لە هێرشێکدا عەلی لاریجانی و فەرماندەی هێزەکانی بەسیج کوژران. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، عەلی…
Total
0
Share