ئەو کەسەی تەقەی لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان کردبوو دەستگیرکرا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی‌ له ‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ دارستان كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ دارستان ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان  دەستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له ‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێك له ‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ و بڕێك فیشه‌ك ‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی‌ تردا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمه‌تبارەکە ناوی (هـ، ت، م)ە له‌ دایكبووی‌ 1993 یە لە ئێستادا به ‌پێی‌ مادده‌ی‌ 365 له ‌یاسای‌ سزادان راگیراوه ‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمه‌تباری‌ ناوبراو چه‌ند فه‌رمانێكی‌ دیكه‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌یه ‌و داواكراوه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به ‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 446 و 22ی‌ دارستان‌و 2ی‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن”.

بابەتی پێشتر

کەی هێرشی چین بۆ سەر تایوان دەستپێدەکات؟

بابەتی دواتر

بە وێنە.. مەسعود هانسەر قۆناغێكی نوێی ژیانی دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share