کەی هێرشی چین بۆ سەر تایوان دەستپێدەکات؟

بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند، بە پێی راپۆرتە هەواڵییەکان سەرۆکی چین سەربازانی وڵاتەکەی راسپاردووە ئامادەبن بۆ هێرشکردنە سەر تایوان لە ساڵی 2027 دا.

ولیام پێرێنز بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، “بە پێی راپۆرتە هەواڵگرییەکان شی جین پینگ سەرۆکی چین هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی راسپاردووە

ئامادەکاریی بکەن بۆ هێرشکردنە سەر تایوان لە ساڵی 2027 دا، پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم هەڕەشەیە بە جدی وەربگرن، تەنانەت گەر ئەوەی باسدەکرێت هێرشی سەربازیشی لێنەکەوێتەوە”

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێمە دەزانین سەرۆک پینگ رێنمایی بۆ سوپای ئازادی میللی دەرکردووە بۆ ئەو هێرشە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە بڕیاری ئەو جەنگەی دابێت بۆ ساڵی 2027 یان هەر کاتێکی دیکە، بەڵام ئەوە روونە ئەوان لە دڵنیا نین لە توانای سەرکەوتنیان لەو جەنگەدا”.

ئاشکراشیکرد، “هاوکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانە ئەوروپییەکان بۆ ئۆکرانیا بووەت رێگر لەبەردەم چین لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر تایوان”.

بابەتی پێشتر

گەورە تیرۆرستێک لە پارێزگای ئەنبار کوژرا

بابەتی دواتر

ئەو کەسەی تەقەی لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان کردبوو دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share