ڕوسیا چەكی نوێ دروستدەكات كە مانگی دەستكرد لەكاردەخات

ڕوسیا چەكی نوێی خستە مەیدانەوە و دەڵێت، پشت بە بنەمای فیزیایی نوێ دەبەستێت و بە لەیزەر فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەسووتێنێت و مانگی دەستكرد لەكاردەخات.

یوری بۆریسۆڤ سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا ڕایگەیاند، چەند جۆرێكی نوێی چەكیان داوە بە سوپای وڵاتەكەیان كە بە شێوازێكی نوێ پەرەیانپێدراوە و پشت بە بنەمای فیزیایی نوێ دەبەستن.

بەپێی وتەی بۆریسۆڤ، جگە لە دروستكردنی چەكی نوێ، پەرەیان بە چەند جۆرێكی تری چەك داوە لەوانە چەكی لەیزەری كە لە دوورییەكی زۆرەوە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەسووتێنێت و لە ساڵانی داهاتوودا دەدرێت بە سوپا.

پێریسێڤت ناوی ئەو ئامێرە نوێیەیە كە ڕوسیا وەك چەكی دژەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەیدات بە سوپاكەی، تۆپێكی لەیزەرییە و توانای لەكارخستنی مانگی دەستكردی هەیە.

سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا لەبارەی ئەو چەكەوە دەڵێت، لەناو چەكە ئەتۆمی و كیمیایی و بایۆلۆجییەكاندا بێوێنەیە و بنەمای فیزیایی نوێی تیادا بەكارهاتووە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی هەولێر چەند زەوییەكی 8ی حەسارۆك دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

گومان لەبارەی هۆكارەكەی هەیە<br> بەریتانیا دیپۆرتی پەنابەران بۆ هەرێم دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند. بەیانی…
زیاتر ببینە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا: پێنج سەرنشینەكەی كەشتیی ژێردەریاییەكە گیانیان لەدەستداوە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كەشتییە ژێردەریاییە ونبووەكەی زەریای ئەتڵەسیان دۆزیووەتەوە و هەر پێنج سەرنشینەكەی گیانیان لەدەستداوە. ئاماژەیان بۆ…
Total
0
Share