لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی ناهێڵێت ئیدارەدانی غاز بە دەردی ئیدارەدانی نەوتەكە بڕوات”.
ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی دیدارێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان قسەی سەرەتا و كۆتایی یەكێتی دەكات، ناهێڵێت غاز بە دەردی نەوتەكە بڕوات”.
روونیشیكردەوە، “سەرۆكی یەكێتی نوێنەرایەتیی ئیرادەی یەكێتییەكان دەكات لە هەموو پرسە سیاسییەكاندا بە تایبەت لە كەیسە هەستیارەكاندا كە پەیوەستن بە بەرژەوەندیی گشتییەوە”.