حەج و عومرەی هەرێم: ئەو کەسانەی لە سعودییە دەستگیرکران هاوڵاتیی هەرێم نین

حەج و عومرەی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر بۆ سعودییە دەستگیرکران هاوڵاتیی و عومرەکاری هەرێمی کوردستان نین، بەڵکو خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو کەسانەی بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر بۆ سعودییە دەستگیرکران هاوڵاتیی هەرێم نین و، سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە و خاوەن کۆمپانیاکان بەوپەڕی رێزەوە پابەندن بە رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان دوور و نزیک پەیوەندیی بەو پرسەوە نییە، جێگەی داخە ئەگەر ناوی هەر پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بهێنرێت بە شێوازێکی خراپ باسکرابێت، هەر تۆمەتێکی خراپ لە هەر پارێزگا و ناوچەیەکی هەرێم هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی لە شاری مەدینە دەستگیرکران، وێنەکانیان لە میدیاکانی سعودییە و جیهان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە کە ئەمانە دانیشتووی کام شوێن و کام ناوچەن.

جەختی لەوەشکردەوە، پەیوەندیی و هەماهەنگییەکی توندوتۆڵ و پتەومان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق و هەموو دەزگاکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ هەیە، هەر رێنماییەکیش لە دەستەی حەج و عومرەی عێراقییەوە دەرچووبێت وەک خۆی جێبەجێکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی چارەسەری پاشماوەی کارگەکان دەداتە ئەنجومەنی وەزیران

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا دەنگی لەسەر پڕۆژەی چارەسەرکردنی کێشەی پاشماوەی کارگەکانی سلێمانی دا، پڕۆژەکە گرنگی بە…
Total
0
Share