ماڵپەری شەفافییەت داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوكردەوە كە زیاترە لە دوو ملیار دینار.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی دوو ملیار و 165 ملیۆن و 257 هەزار و 400 دیناربووە كە داهاتی گەنجینەی دووی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە، یەك ملیار دیناربووە و گەنجینەی دوو 671 ملیۆن دیناربووە.
داهاتی هەریەك لە گەنجینەكانی راپەڕین 39 ملیۆن، گەرمیان 151 ملیۆن، چەمچەماڵ 6 ملیۆن و گەنجینەی هەڵەبجە یەك ملیۆن دیناربووە.
ماڵپەری شەفافییەت سات بە سات داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان دەخاتە بەرچاوی هاوڵاتییان.