هەر ژنێك تەنها دوو منداڵ بخاتەوە خەڵاتدەكرێت

هەر ژنێك تەنها دوو منداڵ بخاتەوە، حكومەتی میسر خەڵاتیدەكات.

ماوەیەكە حكومەتی میسر پلانێكی داڕشتووە بۆ رێكخستنەوەی گەشەكردنی دانیشتووان و بڕیاریداوە هەر ژنێك كاتێك تەمەنی گەیشتە 45 ساڵ و تەنها دوو منداڵی هەبێت، خەڵاتی دارایی پێشكەشبكرێت بە بڕی 60 هەزار جونەیهی میسری كە دەكاتە 1990 دۆلار.

ژمارەی دانیشتووانی میسر 105 ملیۆن كەسە و بەپێی دوایین سەرژمێریی دەزگای ئاماری ئەو وڵاتە كە لە كۆتایی ساڵی 2022ـدا كراوە، 41.5 منداڵ لە میسردا هەن.

لە ئێستادا تێكڕای منداڵخستنەوە لە میسر 2.8 منداڵە بۆ هەر خێزانێك و ئامانجی پلانەكەی حكومەتی ئەو وڵاتە، كەمكردنەوەی ئەو ژمارەیەیە بۆ 1.6 منداڵ لە هەر خێزانێكدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: كێشەی گەورە نەبوونی سەرچاوەی داراییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، كێشەی گەورە نەبوونی سەرچاوەی داراییە بۆ رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و دەشڵێت، “پێویستە تاساڵی…
Total
0
Share