ئینتەر میلان بۆ یانە گەورەکان: فەرموون، ئەوە نرخی بارێلا

بەهۆی ئارەزووی چەندین یانە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا، یانەی ئینتەرمیلان نرخی نیکۆلا بارێلای ئەستێرەی لاوی ئیتاڵیای ئاشکراکرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵییەوە دەستکەوتووە، ئینتەرمیلان دەیەوێت لەنێوان (70 بۆ 75) ملیۆن یۆرۆ بەدەستبهیێنێت لە ئەگەری دەستبەرداربوونی لە نیکۆلۆ بارێلا.

https://www.youtube.com/watch?v=W4FGXu-hQbw

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لیڤەرپوڵ ئامادەیی نیشانداوە بارێلای تەمەن (25) ساڵ لەخۆبگرێت، لە بەرامبەردا لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە پەیوەندی لەگەڵ چەندین یانە پێکهێناوە، دیارترینیان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەن.

بارێلا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان، بە درێسی ئینتەر میلانەوە (165) یاریی کردووە و (17) گۆڵی تۆمارکردووە، (41) هەلی گۆڵکردنی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر شاختاری ئۆکرانی، هانده‌رانی یانه زه‌به‌لاحه‌که‌‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ گوشاری توندیان دروستکردووه‌ و…
Total
0
Share