لەسەر نرخی دۆلار پەرلەمانتارێكی كورد چەند داوایەك ئاراستەی بانكی ناوەندی دەكات

دەربارەی ئەژماری نرخی دۆلار بە نرخی فەرمی پەرلەمانتارێكی كورد سكاڵایەك دەربارەی كاركردنی لقی سلێمانی بانكی TBI و چەند داواكارییەكیش پێشكەش دەكات.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، سکاڵایەكیان پێشکەش بە پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد لەسەر لقی سلێمانی بانکی TBI، بەهۆی ئەوەی ناچنە ژێرباری جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکانی بانکی ناوەندی لە خزمەتی هاوڵاتیانی پارێزگاكە.

ئەوەشی وت، “سکاڵاکەمان دەگەیەنینە ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر ئەم دۆسیەیە کاری جدی دەکەین”.

ئەو پەرلەمانتارە لە نووسراوێكی دیكەشدا داوای لە بانکی ناوەندی کردووە کاربکەن بۆ پێدانی مۆڵەتی فەرمیی بانکی ناوەندی بە بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی و بانکەکانی دیكەی سلێمانی جۆری A,B.

هەر سەبارەت بە نرخی فەرمیی ئاڵوگۆڕی دۆلار پەرلەمانتارەكە داوای لە بانكی ناوەندی كردووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداربکاتەوە بەوەی تەواوی زانکۆ ئەهلییەکان قیستی خوێندکاران بە دینار و بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی وەربگرن.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەولێر سكاڵایەكی نوێ لەسەر چالاكوانانی شیلادزێ تۆماردەكات

بابەتی دواتر

تەنها یەک لەسەر چواری خەڵکی هەرێم نەوتی سپییان وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share