کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا نایات و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵە،  لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک پەلە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، “هەولێر: 21 پلەى سیلیزى، سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى، دهۆک: 20 پلەى سیلیزى، کەرکوک: 25 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى، زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى، سۆران: 18 پلەى سیلیزى، گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى”.

 

بابەتی پێشتر

قوربانیانی لافاوەكەی بەرازیل بۆ 60 كەس بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

یارییە گرنگەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share