بەهۆی ئەنجامدانی نوشتە و جادوو تێیدا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئارایشتگایەکیان لە گەڕەکی شەهیدانی زەرگەتە لە سلێمانی داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگا و تاتۆی تامی بیوتی له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته داخست”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ” له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كه ده‌ركه‌وتووه له ناو ئارایشتگاكه‌دا نوشته و دوعا بوونی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات له ناو تامی بیوتی-دا نوشته و جادوی تیادا كراوه، كه پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردنه و له‌هه‌ر ئارایشتگایه‌كدا نوشته و دۆعا بگیرێت داده‌خرێت”.
ئاشکراشیکرد، “، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای تامی بیوتی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه”.