لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتەوەیە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، تائێستا داوا لە گەنجینەكان نەكراوە حساباتی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ ئامادەبكەن و ئەوەی باسی لێوەكراوە كە هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەستپێدەكات تەنها دەنگۆیە و بە فەرمی گەنجینە و بانكەكان ئاگادارنەكراونەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەگەر پارەی پێویست لەبەردەستدا بێت دەتوانرێت بەر لە نەورۆزی ئەمساڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران بە كۆتابهێندرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی مووچەخۆران دەهێندرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی چاویكەوت بە سەركردە و كەسایەتییە سیاسییەكانی عێراق و سەرۆكی پەرلەمانی وڵاتە عەرەبییەكان

بابەتی دواتر

ئاڵوگۆڕی دراو بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share