هه‌په‌گه‌ كوژرانی شه‌ش گه‌ریلای ڕاگه‌یاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان ، ‌ناسنامه‌ی كوژرانی شه‌ش گه‌ریلای لەلایەن سوپای توركیاوە، له‌ ئاڤاشین لە سنورەكانی هەرێم ڕاگه‌یاند‌.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هەپەگە، ناسنامه‌ی كوژرانی شه‌ش گه‌ریلای له‌ گردی “مام ڕه‌شۆ” لە ئاڤاشین بڵاوكردەوە، كە لە ڕوبەڕوبونەوەیان له‌ گەڵ سوپای توركیادا كوژراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەر شەش گەریلاكەیان،‌ له‌ تۆنێله‌كانی جه‌نگی “مام ڕه‌شۆ” دوای تۆماركردنی دوای وەشاندنی گورزێكی كوشندە لە سەربازانی توركیا، بە بۆردومانی سوپای توركیا كوژراون”.

پێشتریش هەپەگە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، لە چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار-دا، کە دوانیوەڕۆی دوێنێ لە گردی “کۆنفرانس” لە هەرێمی ئاڤاشین لە دژی سەربازانی سوپای تورک ئەنجامدرا، حەوت سەرباز كوژران.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی و جینین پلاسخارت پرسی پەیوەندیی لایەنەکان و هەڵبژاردنیان تاوتوێکرد

بابەتی دواتر

بایرن میونشن 5-2 ئاوگسبۆرگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share